روونکردنەوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە
رۆژی 22ی حوزەیرانی ۲۰۲۱ هەواڵی گیانلەدەستدانی (ن.ض.د٨ جوانڕۆ کەریم قادر ) کارمەندی وەزارەتمان پێگەیشت، دوای بەدوا داچوونی بەرپرسی یەکه سەربازیەکەی لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بەدەستبەستراوی لە نزیک گوندی (پەلکەڕەش)کە دەکەوێتە نیوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.
ناوبراو ئەندامی تیپی جوق و مۆسیقای سەربازی بوو، سەر بە فەرماندەیی ئینزیباتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە.
وەزارەتی پێشمەرگە، بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەسەر ئەم تاوانە گرتۆتەبەر و لەئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٢/حوزەیرانی ٢٠٢١
