بۆخوێندن لە زانكۆكان مۆڵەت دەدرێتە فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕوونی كردەوە كە ئاسانكاری كراوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە دەیانەوێت درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆیان هەیە بە مۆڵەتی بە مووچە وەرگرن.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە وەزیر یان لایەنی پەیوەندیدار بۆیان هەیە مۆڵەتی خوێندن لە ناوەوە یان لە دەرەوەی وڵات بەپێی یاسا و رێنماییە کارپێکراوەکان بدەنە فەرمانبەران بە مووچە و دەرماڵە جێگرەکانی خۆیانەوە.
جێگەی باسكردنە بۆ تەواوكردنی خوێندن لە ناوەوەی وڵات تەنیا پێدانی لاری نەبوونی لایەنی پەیوەندیدار پێویستە، بۆ مەبەستی بەشداریکردن لە پێشبڕکێی وەرگرتن لە چوارچێوەی ئەو پلانەی پەسەندکراوە.
