كیم كارداشیان پارە بە با دەكات

كیم كارداشیان پارە بە با دەكات

ئەستێرەی تەلەفزیۆنی واقع كیم كارداشیان رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری هەوادارانی بۆوە، دوای بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كە لە جۆری لامبۆرگینییە و، نرخی بە زیاتر لە (٢٠٠) دووسەد هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

تووڕەبوونی هەوادارانی كارداشیان لەبەر ئۆتۆمبیلەكە نەبوو، بەڵكو لەبەر ئەو پارچە قوماشە بوو كە ئۆتۆمبیلەكەی پێ داپۆشیبوو و لە جۆری (skims)، كە زۆر لە هەودارانی بە كارێكی زیادەیان زانی بۆ داپۆشینی ئۆتۆمبیلێك. كارداشیان لە ئەكاوەنتی خۆی لە تویتەر گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردبۆوە، تێیدا ئەو گۆڕانكارییانەی نمایش كردبوو كە لە ئۆتۆمبیلەكەیدا ئەنجامی داون و نووسیبووی: «بەم زووانە گەشتێكی نوێ لەگەڵ هەموو شتێك لە قوماشی (skims)ی نەرم، ئێمە بە نیازی خستنەڕووی شێوازێكی نوێین، بە رەنگ و قەبارەی جیاوازەوە، كە دەتوانن لە (SKIMS.COM) بیانبینن، ناوتان لە لیستەكەدا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی یەكەم كەس بن بگەنە شوێنی فرۆشتنی ئەم بەرهەمە».

كیم داوای لە هەوادارانی كردبوو كە هەماهەنگی بكەن لەگەڵ كۆمپانیای (skims) بۆ داپۆشینی ئۆتۆمبیلەكانیان بە هەمان شێوە، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنج بوو، ئەوە بوو كە كاردانەوەی هەوادارانی كیم بەپێی خواستی ئەو نەبوو، چونكە زۆربەیان دژی ئەم كارەی وەستانەوە و بە هەدەردانی پارە وەسفیان كرد .

یەكێكیان نووسیبووی: پێموایە ئەمە گەورەترین بە هەدەردانی پارەیە كە لە ژیانی خۆم بینیبێتم، یەكێكی دی نووسیبووی: ئای خوایە ئایا ئەمە گەمژانەترین كار نییە؟ بەڵام پێموایە ئەگەر زۆر دەوڵەمەندبووی نازانی چی لە پارە بكەی.

سەرچاوە: arabpost

كیم كارداشیان پارە بە با دەكات
Top