گوتەبێژی حکوومەتى ههرێمى كوردستان لهبارهى دابەشکردنی مووچەی داهاتوو چەند زانیاریەكی خستەڕوو
دكتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چاوەڕێی ئەو بڕە پارەیە دەکەن كە بڕیارە لە حكومەتی فیدرال وەك شایستەی دارایی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت. هەروەها گوتی: چاوەڕێین حکوومەتی عیراق ئەو شایستە داراییە ڕەوانە بکات تاوەكو حكومەتی كوردستان بەرچاوی ڕوون بێت، ئەوکات لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لەوبارەوە دەدرێت، بێگومان ئێمە وەک حکوومەت لەگەڵ ئەوەداین مووچە بە تەواوی بدرێت و هەوڵی جددی دراوە لەلایان حكومەتی هەرێمەوە کە مووچە 100% دابەش بكرێت.
هەروەها دكتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی كوردستان گوتی: حکوومەتی عێراق بڕیارى داوە مانگانە 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و ئێمەش چاوەڕی ئەوەین كە بڕیارەکە جێبەجێ بكرێت.
هاوكات گوتەبێژی حکوومەتى ههرێمى كوردستان تەئكیدی لهوهكردهوه: كە ناتوانن لە ئێستاوە بڕیار بدەین ئەم مانگە چۆن مووچە دابەش دەکرێت، تا وردەکاریی و پێشهاتە داراییەکان تاوتوێ دەكرێن، ئەوە لەپاشان کۆبوونەوەی لەبارەوە دەکرێت و بڕیاری پێویستی لەسەر دەردەچێت.
