پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند كه له ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كه‌سێكیان به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردووه.
لە 13/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ئاماژەی بەوەداوە كە بەشی پۆلیسی ڕێكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە شەقامی (باته)، تۆمەتبارێکیان بەناوی (گ. ص) تەمەن (28 ساڵ)، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کردوە.
هەروەها پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكردوە كە تۆمەتباری ناوبراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا ئەوە بڕێک ماددەی هۆشبەریشی لێگیراوە هەر بۆیە بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار بەندكراوە.
