پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (رامان)
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ھەڤاڵانی ستافی نووسین و کادیرانی گۆڤاری(رامان )
بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (رامان) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانتان دەكەین و، هیوایی بەردەوامیی و پێشوەچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین .
گۆڤاری (رامان) لەماوەی كاركردن و تەمەنی پِڕبەخششیدا بەهۆی پلان و كاری بێوچان و بەرنامەیەكی سەركەوتووانە توانیویەتی جێگەی شیاو و شایستەی خۆی لەسەر پانتایی خزمەتكردن بە ئەدەب و زمان و كولتووری نەتەوەییمان بگرێت.
(رامان) بە رێبازێكی نەگۆڕ و بڕوایەكی پتەو توانیویەتی لەو ئاستە بەرزەی كاركردن بەردەوام بێت، هەمیشە شێوازی جوانتر و تەكنیكی پێشكەوتووتر لە ژمارەیەكەوە بۆ ئەویتر بهێنێتە ناو بوار و چوارچێوەی كارەكانی، لەو رووەشەوە تایبەتمەندیی و دانسقەیی خۆی سەلماندووە.
جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستن و بەردەوامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(رامان) دووپات دەكەینەوە. هەر سەركەوتوو بن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
