لە هەولێر دەست بەسەر 500 کیلۆ ماددەی هۆشبەر داگیرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستی بەسەر بڕی زیاتر لە 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت.
لە7/6/2021، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە چوار مارکێت و سێ کۆگا دەستبەسەر بڕی زیاتر لە 500 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو جۆرە ماددە هۆشبەرانە بریتین لە حەشیش، زرنیخ و رەساس و نرخی ئەو ماددە هۆشبەرانە هەرزانە و مەترسی زۆر بڵاوببێتەوە لێدەكرێت و ئەو کەسانەی کە گیراون نیپاڵی و عەرەب و پاکستانین.
ئەو ماددە هۆشبەرانە لە رێگەی بەغداوە هاتۆتە شاری کەرکووک لەپاشان لەرێگای کۆمپانیایەکی خۆراکەوە بۆ هەولێر هاتووە
