رێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د، بەشیر حەداد رایگەیاند " رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەسەر پشکی هەرێم لە بودجە ئەنجامی دەبێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەيیدا، رایگەیاند "رێککەوتن لە نێوان ھەرێم و عێراقدا کراوە و ئەوەی لە ئێستادا لەسەر شێوازی جێبەجێکردنەکەی گفتوگۆ دەکرێت".
گوتیشی: "رێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغدا ئەنجامی دەبێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو، لە ئێستادا لەسەر ئالیەت و میکانیزمی رێککەوتنەکە قسەدەکەن'.
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیاری کراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم بە رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی نیوەی داهاتی خاڵە سنورییەکان پابەند کراوە.
