ئەمریکا زۆر ئیدانەی ھێرشەکەی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات
کونسولخانەی ئەمریکا لە ، بە توندى ئیدانەی په‌لامارى تيرۆريستيى پەکەکە دەکات و له ڕاگه‌يه‌ندراوێكيدا ده‌ڵێت: بە توندترين شێوه په‌لامارى مه‌رگهێنى پەکەکە ئيدانه ده‌كه‌ين كه له دژی هاوبەشانی ئازامان لە ڕیزی پێشمەرگە ئەنجامیان دا. هاوبەشی خەمی خێزانەکانی ئەوانەین گیانیان سپاردووە و برینداربوون. له به‌شى كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هاوشانی هاوڕێیانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەوەستین و پابەندبوونی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ پێکەوە کارکردن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا.
