كەمپی شاریا لە دهۆك سووتا

كەمپی شاریا لە دهۆك سووتا

ئاگرێکی گەورە لە کەمپی شاریا لە سنووری دهۆک کەوتەوە زانیارییەكان ئەوە دەخەنەروو كە ژمارەیەكی زۆر خێوەتی ناو كەمپەكە سووتاوە و زیانی گیانی تا ئێستاكە نەبووە، هەر لەمبارەوە بەرێز پارێزگاری دهۆك رایگەیاند كە370 خیوەتی ئاوارەكانی ناو كەمپەكە بەهەموو ناو ماڵ و سامان و پێداویستییەكانیان سووتاوەو تا ئەو پەڕی هاوكاری و یارمەتی خێزانە زیانلێكەوتووەكان دەكەین، هەروەها تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەدا هەموو بریندارەكان ئەو رووداوەی ناو كەمپی شاریا بارودۆخیان جێگیرو باشە. هەروەها ئاوارەیەكی كەمپی ناو كەمپەكە دەلێت: 40 هەزار دۆلاری سووتاوە و داواكارە حكومەتی هەرێم هاریكاری بكات. لەلایەكی دیكەوە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاند هەموو پێداویستی ئەو كەمپە كە بە هۆكاری ئەو رووداوی سووتانەوەو لەناوچوونە بۆ ئاوارەكان دابینی دەكەین. هاوكات ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند: یارمەتی خێزانە زیانڵێكەوتووەكانی كەمپی شاریە دەدەین
کەمپی شاریا بۆ ئەو کوردە ئێزدییانە دروست کراوە کە بەهۆی پەلامارەكانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان لە شنگال و دەوروبەری بەجێهێشت و ئێستاكەش بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەكەو هەبوونی دەسەڵاتداریی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی سەر بە پەکەکە لە شنگال ناتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانبگەڕێنەوە.

Top