له هه‌ولێر كه‌سێك بە ماتۆرسكیل هه‌وڵى ڕفاندنى دوو كچی منداڵی داوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژەی به‌وه‌داوە كە له گەڕەكی راستی شاری هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى هه‌وڵدانی بۆ ڕفاندنى دوو كچى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ و هه‌شت ساڵ ده‌ستگیر كرا.
3/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر لە ڕاگه‌یاندراوێكدا له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاویكردۆتەوه، كە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دوای ئاگاداركردنەوەیان لە گەڕەكی (ڕاستی)ی شاری هەولێر كەسێك بە ماتۆرسكیلێكی سێ تایە هەوڵی رفاندنی دوو كچی تەمەن حه‌وت ساڵ و هه‌شت ساڵی داوە، بەڵام دەستبەجێ بەدواداچوونیان كرد و توانیویانە تۆمەتبارەكە بەناوی(س.ع) لەسەر رێگای هەولێر – كەركووك دەستگیر بكەن. لەپاشان بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان ئەوە تۆمەتبارەكە رادەستی بنكەی پۆلیسی گەڕەكی ڕاستی كراوە.
