ئاماری نوێی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەماوەی 24 كاتژمێر 537 تووشبوو و 10 مردن هەبووە
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە 24 کاژێری رابردوودا 9 هەزار و 280 پشکنینی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە لە ئەنجامی پشکنینەكاندا 537 کەسیان پۆزەتیڤ بووە. هاوكات هەمان ماوەی ئەو 24 كاتژێرەدا 10 كەس گیانی لەدەستداوە كە 5 لە كەسەكان لە پارێزگای سلێمانی بوو و 3 كەس لە پارێزگای هەولێر و 2 كەسەكەی دیکەش لە پارێزگای دهۆک بوون، بەڵام 688 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
شایانی ئاماژە پێكردنە لەسەرتای بڵاوبوونەوەی پەتاكە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 170 هەزار و 631 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 157 هەزار و 52 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 4 هەزار و 285 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، نۆ هەزار و 294 تووشبووش لەژێر چارەسەردان.
