سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕەوتی سەدر کرد بە سەرۆکایەتی دوکتۆر نەسار ئەلروبەیعی.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کورستان و حکومەتی فیدرالی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات .
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان كرا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ و دیموکراتدا .

Top