حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی كارمەندانی بەنداوەكان دەدات

حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی كارمەندانی بەنداوەكان دەدات


بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان دەڵێت لەگەڵ ئەوەی كارمەندانی بەنداوەكان سەر بە حكوومەتی عێراقن، بەڵام ماوەی شەش مانگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەیان پێ دەدات.

لەمبارەیەوە، ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كورستان ڕایگەیاند: فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان لەسەر حكومەتی عیراقە، بەڵام ماوەی شەش مانگە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان پێدەدات. چونكە چەند جارێك بەغدا سێ بۆ چوار مانگ مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی خەرج نەدەكرد لەدواجار حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا خۆی مووچەكانیان پێبدات.
هاوكات بەڕێز ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان باسی لەوەشكرد كە ئێستا هیچ دیار نییە ئایا بەغدا مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكات یان نا، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیاریەتیی مووچەی ئەو كارمەندانەی خستووەتە سەر خۆی و لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان پێدەدرێت.
شایانی باسە ژماره‌ی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان نزیكەی 400 كەسەو لەكاتێكدا بەغدا مووچەیان پێ نادات، كە پێشتر لە سەردەمی كابینه‌ی حه‌یده‌ر عەبادی، مووچەكانیان بە فەرمی خراوەتە سەر حكوومەتی عێراقەوە.

Top