سلێمانی..پەساپۆرتی تایبەت بە منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم

سلێمانی..پەساپۆرتی تایبەت بە منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم

بەڕێوەبەرایەتیی پەساپۆرتی پارێزگای سلێمانی دەستپێشخەرییەكی گرنگی كردووە تایبەت بە دەركردنی پەساپۆرت بۆ ئەو منداڵانەی كە نەخۆشیی ئۆتیزمیان هەیە.

ڕەحمان عەلی بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم لە سلێمانی ڕایگەیاند كە پەساپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە ڕووی مرۆییەوە دەسپێشخەری كردووە بۆ دەركردنی پەساپۆرت بۆ(16) منداڵی تووشبوو بە ئۆتیزم، ئەمە جگە لە تازەكردنەوەی چەندین پەساپۆرتی دیكە لە كۆی(54) منداڵی سەنتەرەكە.

ناوبراو ئەم هەنگاوەی بەرز نرخاند بە تایبەتی كە منداڵانی ئۆتیزم لە ڕووی تەندروستییەوە ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەساپۆرتی پارێزگای سلێمانی بۆ دەرهێنان یان تازەكردنەوەی پەساپۆرت.

لەلای خۆشیەوە ڕائید محەمەد عومەر بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتیی پەساپۆرتی سلێمانی ڕوونی كردەوە كە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستیی ئەو منداڵانە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئەم هەنگاوەی ناوە و لە ئاییندەشدا هەر بەردەوام دەبن بۆ خزمەت كردنی ئەو منداڵانەی كە بە دەست نەخۆشیی ئۆتیزمەوە دەناڵێنن.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

 

 

Top