كردنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر

كردنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە رێژەیەكی زۆر بەرز بەرهەمی تۆشاوی تەمانە دەنێرێتە دەرەوە، لەتازەترین راپۆرتدا كۆمەڵەی هەناردەكارانی میوەو سەوزە لەتوركیا رایگەیاند وڵاتەكەی تۆشاوی تەمانەی هەناردەی 115 وڵات كردووەو لەناویشیاندا وڵاتی عێراق كە تەنیا لەساڵی رابردوودا بەبەهای 157 ملیۆن دۆلار دۆشاوی تەماتەی توركیا نێردراوەتە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە ، ئەمە وێڕای ئەوەی توركیا دۆشاوی تەماتە بەڕێژەیەكی زۆر بەرز دەنێرێتە بازاڕەكانی ئەوروپا لەناویاندا وڵاتی ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فەرەنسا لە كیشوەری ئاسیاش وڵاتان بەرهەمەكانی دۆشاوی تەماتەی توركی هاوردە دەكەن لەناویاندا وڵاتی سعودییە و ئیسرائیل و ئوردن و زۆربەی وڵاتانی كەنداوو عێراق . لەهەرێمی كوردستان كارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر كراوەتەوەو بۆ هەر كیلۆیەك تەماتە 200 دیناریان پێ دەدا ئەم بڕە پارەیەش جێگای نیگەرانی جوتیاران بوو بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە هەربۆیە لەبەر كێبركێی توندی بەرهەمەكانی دۆشاوی تەماتەی توركی و ئێرانی ئەم كارگانە ناتوانن كێبركێی بەرهەمەكانی دۆشاوی تەمانەی ئەو دوو وڵاتە بن بەتایبەتی لەرووی نرخ و چەندایەتییەوە .

Top