كردنەوەی بازاڕەكانی عێراق بەرووی بەهەمی جوتیارانی كورد نرخەكانی زیاد كرد
دوای هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی كوردستان لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە نرخی زۆربەی میوەو سەوزە و تەماتە و خەیار لەهەرێمی كوردستان زیادیكرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رێككەوتن بەوەی بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرووی بەرهەمی جوتیارانی كوردستان بكرێتەوە ، دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە جوتیاران و بازرگانانی هەناردەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ بازاڕەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق سوودێكی زۆریان كرد. عێراق هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتباركردبوو كە لەمەرزەكانەوە بەشێوەی قاچاخ بەرووبوومی تەماتە و خەیارو سەوزەی وڵاتی ئێران هەناردە دەكرێت و لەڕێگەی بازرگانیكردنەوە بەوەی گوایە بەرهەمی ناوخۆیە رەوانەی بازاڕەكانی عێراق دەكرێت و زیان بەجوتیارانی عێراق دەكەوێت، هەموو ئەم تۆمەتانە لەلایەن وەزیری كشتوكاڵەوە رەتكرایبووەو داخستنی بازاڕەكانی بەرووی بەرهەمی جوتیارانی كوردەوەی بە بابەتێكی سیاسی دادەنا.
