ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

ماوەیەکە لەهەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە گوایە قشلەی ھەولێر تێکدەدرێت، هەموولایەک دڵنیادەکەینەوە هەموو ئەوانەی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە و هیچ بەرنامە و پلانێکیش نییە بۆ تێکدانی قشلەی ھەولێر، بەڵکو بە پێچەوانەوە قشلەی ھەولێر وەکو شوێنێکی مێژووی و دێرینی هەولێر و شوێنەوارێکی شارەکەمان وەکو خۆی دەمێنێتەوە و گرنگی زیاتریشی پێدەدرێت.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.5.31

Top