دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی هۆكارە بۆ جێبەجێ نەکردنی رێککەوتنی شنگال
لەوەتەی ٩ی تشرینی یهكهمی ساڵی ٢٠٢٠ كە ڕێككەوتنێك لە نێوان حكومهتی ناوەند و هەرێمی كوردستان واژۆكرا بۆ ئهوهی كاروباری قەزای شنگال پێكەوەو بە هاوبەشی بهڕێوهببهن و سەرجەم گروپه چهكدارهكانیش لە نێو قهزاكه دووربخهنهوه، بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێككەوتنە هیچ هەنگاوێكی بۆ جێبەجێ كردنی نەنراوەو دۆخەكەش هەر وەك خۆی ماوەتەوە.
سەبارەت بەم بابەتەو ڕەوشی ئێستای دەڤەرەكە مەحما خەلیل قایمقامی ناوەندی شنگال لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند دۆخەكە بەو ئاراستەیە دەڕوات كە هیچ لایەنێك دان بەوەی دیكەدا نانێت و هۆکاری جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکەیشی بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی لە کاروباری شارۆچكەكە گەڕاندەوە. ناوبراو جەختی لەوەش كردەوە كە پێویستە پەلە بكرێت لە جێبەجێ كردنی لە رێککەوتنی شەنگال کە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم واژۆكراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەو دەڤەرەدا بارەگاكانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال و هێزی دیكەش كراونەتەوە، كە هەر یەكێك لەمانە ئیدارەی چەند بەشێکی شارەکە دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی كێشە لەبەردەم جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنەكە و گەڕانەوەی خەڵكی ڕەسەنی شارەكە بۆ سەر زێدی باب و باپیرانیان.
گوڵان – بەهادین جەلال
