بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی ههولێر داوای خوێن لە خوێنبەخشان دەكات
بانكی خوێنی هەولێر بەپەلە بانگەوازێكی ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات كە تێیدا داوا لەسەرجەم خوێنبەخشان دەكات سەردانیان بكەن بە مەبەستی خوێن بەخشین.
بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر لە پهیجی خۆیدا له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فەیسبووک) دەلێت بە هۆی كەمی خوێن لە بانكی خوێندا بە تایبەت گرووپەكانی(Apos, Aneg, Opos, Oneg) واتە Aزائید، Aناقس، Oزائید، Oناقس، داوا لەسەرجەم خوێنبەخشان دەكات كە هەڵگری ئەم جۆری خوێنەن سەردانیان بكەن بە مەبەستی خوێنبەخشین.
هەروەها بانکی خوێنی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە كاتی خوێنبەخشین لە 8:00 بەیانی تا 9:00 شەو دەبێت و ناونیشانی بانكی خوێن، پشت نەخۆشخانەی رزگارییە و داوا لە كۆمەڵە و رێكخراوەكانی خوێن بەخشینش دەكەن هاوكارو هەماهەنگ بن لەگەڵیان بەمەبەستی خوێنبەخشینەوە
