پاره‌ی قوتابیانی كوڕ و كچی شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت
له ئاگه‌دارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەداوە كه پاره‌ی قوتابیانی كچ و كوڕی شەهیدانی چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت.
له به‌شێكی ئاگه‌دارییه‌كه‌دا هاتووە: بۆ قوتابيانی كوڕ و كچی سەربەرزی شەهيدان و ئەنفالكراوان، ئەوانەی كە ناوی پەيمانگا و زانكۆكانيان ئاماژه‌ی پێدراوە لە كات وسات و شوێنی دياريكراو ئامادەبن بۆ وەرگرتنی دەرماڵەی ساڵی خوێندنی 2018/2019. ئەمەش قۆناغی يەكەمی دابەشكردنهی دەرماڵەی قوتابیانی كوڕ‌و كچی شەهیدان و ئەنفاڵكراوانە و لە قۆناغەكانی دیكە ئەو زانكۆ و پەيمانگايانەشی كە ماون بە هەمان شێوە ئاگادار دەكرێنەوە. هەروەها لەكاتی وەرگرتنی دەرماڵەكە پێویستە هەر یەكەی لە قوتابییەكان ناسنامەیەكی خۆیان لابێت بۆ ناساندنیان و خۆشیان ئامادەبن لەكاتی وەرگرتنی پارەكە.
