لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت 68 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستانەوە گەڕێندرانەوە
بەهۆی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە وڵاتی هیندستان ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە هیندستان گیریان خواردبوو، بۆیە لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمرۆ 68 هاووڵاتی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی روویان کردبووە ئەو وڵاتە. بڕیاریشە ئەو هاووڵاتییانە 14 رۆژ کەرەنتین بکرێن.
