سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەکات
لەو کۆبونەوەیەدا کە ھۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون. شاندی میوان جەختیان لەوەکردەوە کە سەقامگیری و بوژانەوەی ھەرێمی کوردستان و بەلای بەریتانیا بایەخێکی زۆری ھەیە، ئەمەشیان خستەڕوو کە بەریتانیا خوازیاری ئەوەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی تەحەدیاتی بەردەم عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕۆلی خۆی بگێڕێت.
ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران و پەیوەست بە ڕووبەرووبوونەوەی داعش سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاستە داعش لەرووی سەربازیەوە تێکشکاوە بەڵام ریشەکێشکردنی داعش ھەوڵی ھەمە لایەنەی پێویستە و دەبێ ئەو ھۆکارانەش نەمێنن کە بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی داعش و پێویستە لەرووی فکری و ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە شەڕی تیرۆر بکرێت.
