شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی برێت مەکگۆرک دەگاتە هەرێمی کوردستان

شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی برێت مەکگۆرک  دەگاتە هەرێمی کوردستان

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە 5-5-2021 برێت مەکگۆرک بە سەرۆكایەتیی شاندێکی باڵای ئەمریکا بگاتە هەولێر، هەر دوێنێ بە پێی هەواڵێكی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەم شاندە باڵایەی ئەمریكا سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبووەوە.
لەم ڕووەوە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتى برێت مەکگۆرک سەردانى هەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگ گفتوگۆدەكات، لەوانە خاڵەكانی ڕێککەوتنی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریکا بەتایبەتی کشانەوەی سوپای ئەمریکا، هاوكات ڕۆشنایی دەخەنە سەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوكاریی بازرگانی و ئابووری.
شایانی باسە، برێت مەکگۆرک كە ئێستا ڕێکخەری کۆشکی سپییە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، یەكەم جارە لە دواى ئەنجامدانی ڕیفراندۆمى سەربەخۆیی كوردستان لە ساڵى ٢٠١٧ سەردانى هەرێمى کوردستان دەكات.

Top