سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبووه‌وه
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى باسى له پرسى دانانى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ده‌ستوور هه‌ندێك بیرۆبۆچوون ئاڵۆگۆڕ بكه‌ین" روونیشى كرده‌وه دواى ئه‌وه‌ى بۆچوونى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستوور نزیك ده‌كرێته‌وه ئه‌وا له په‌رله‌مانى كوردستان میكانیزمێك بۆ دانانى ده‌ستوور داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به نه‌بوونى هاوپه‌یمانى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان سه‌رۆكى هه‌رێمى باسى له‌وه كرد سروشتى هه‌ڵبژاردنه‌كه وایه كه هاوپه‌یمانى نابێت، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یه‌كتر نزیك بن بۆ ئه‌وه‌ى كۆده‌نگ بن بۆ پاراستنى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
گولان
