دراوی دیناری ساختە لە بازاڕەكانی عێراق و كوردستاندا

دراوی دیناری ساختە لە بازاڕەكانی عێراق و كوردستاندا
ماویەكە لەبازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستاندا پۆلیس كەسانێك دەستگیر دەكات كە سەرقاڵی ساخكردنەوەی دیناری عێراقی ساختەن لەجۆرەكانی 25 و 10 هەزاری ، ئەم حاڵەتە لەلایەن هەندێك گەشتیارو كەسانێكەوە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان، لەهەفتەی رابردووشدا پۆلیسی سلێمانی كەسێكی بەتۆمەتی ساخكردنەوەی دیناری ساختە دەستگیركرد. بازرگانیكردن بە دراوی ساختە بۆ كۆمەڵێك باندو كەسانێك دەگەڕێتەوە كە لەشارەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراق و ئێرانەوە روو لەهەرێمی كوردستان دەكەن لەرێگەی ساخكردنەوەی ئەم دراوە ساختەیە زیانی گەورەیان بە كاسبكاران گەیاندووە، خۆشبەختانە حاڵەتەكە تا ئێستا نەبووەتە دیاردەیەكی فراوان بەڵام لەناو چین و توێژەكانی بازاڕدا مەترسی دروست كردووە.






















گوڵان- بەشی ئابووری

Top