شانه‌ی راگه‌یاندنی ئاشایشی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی مهكنی ئه‌بو عه‌لی جمیلی والی فه‌لوجه‌ی داعش راگه‌یاند و ، ئه‌م ده‌ستگیركردنه‌ش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه ، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م تیرۆریسته داواكراو بووه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر و له دانپێدانانه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا دانی به‌وه‌داناوه كه له‌ساڵی 2005 په‌یوه‌ندی بهریكخراوی تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده‌وه كردووه و پێشتریش ده‌ستگیركراوه و به 15 ساڵ زیندانی به‌ندكراوه ، به‌ڵام له ساڵی 2011 ئازادكراوه و دوای ئازادكردنه‌كه‌شی به‌یعه‌تی بۆ ریكخراوی تیرۆریستی داعش تازهكردۆتهوه.
له دریژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه تیرۆریست ئه‌لجمیلی دوای ئازادكردنی ئه‌نبار هه‌ڵاتووه بۆ سوریا و، پاشان گه‌راوه‌ته‌وه بۆ عێراق و وه‌ك جێگری والی موسڵ و دوای ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن ریكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه كراوه به والی فه‌لوجه‌و پشتنێكی به تی ئین تی چینراویشی له‌به‌ردا بووه.
گوڵان میدیا