سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتامه‌يه‌كى له شێخ محه‌مه‌د بن زایده‌وه پێده‌گات
له دیدارێكدا به‌ڕێز كونسوڵی گشتیی ئیمارات سڵاو و ڕێزی به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و جێنشینی ئه‌بو زه‌بی به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و بانگهێشتنامه‌يه‌كى به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههيان جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، بۆ سه‌ردانى ئيمارات، ڕاده‌ستی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تيايدا خواستى ئيماراتى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سڵاو و ڕێزی خۆی به به‌ڕێزان سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نههيان گه‌یاند و سوپاس و خۆشحاڵیی خۆيانى به بانگهێشتهكهيان ده‌ربڕى و ڕايگه‌ياند له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ هه‌ردوولا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئیمارات به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق به‌گشتی، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و گرنگيی زیاتر په‌ره‌پێدانیان له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
