پەتایی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان لەناو كۆمەڵگایەو پێویستی بە خۆپارێزی جددی هەیە
ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆتە هۆكاری پەتایەكی مەترسیدار لەرۆژی یەكەمی بڵاوبوونەوەی تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە بەچەند جۆرو شێوەی خۆی دەگۆڕێت و مرۆڤایەتی تووشی چەندیتن نەهامەتی كردوە لەهەموو وڵاتانی دنیا بەبێ جیاوازی و كاریگەری زۆر خراپی لەسەر باری دارایی و كۆمەڵایێەتی و ژینگەو تا دەگاتە لایەنی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان دروستكردوە و وڵاتان بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكاو چین لەرووی زانستی پزیشكی بەبێ كەمتەرخەمی لەهەواڵب دۆزینەوەی ڤاكسینێك بوونە بۆ بەرگریكردنی مرۆڤ لەو ڤایرۆسە كوشندەیە و رێكخراوی تەندروستی جیهان بەردەوام لەهەوڵ و كاركردن و هاوكاری و یارمەتی هەموو وڵاتانی دنیابووە و پاش دۆزینەوەو دەستەبەركردنی چەندین جۆری ڤاكسین لەچەندین وڵاتانی دنیا، بەڵام تا ئێستا ئەو پەتاییە لە هەموو دنیا ماوە و لەچەندین وڵات زیاتر تەشەنە دەكات بۆ نمونە لە هیندستان و ئیران و . . .تاد، هەروەها هەرێمی كوردستانیش بەچەندین شەپۆڵ كۆمەڵگەی تووشی ناخۆشی و زەحمەتی زۆر كرد و چەندین خۆشەویست و ئازیزانمان لەدەستداوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندارەكان بەهەموو تواناو بودجەی تایبەت هەوڵی جددی بۆ رووبەرووبونەوەی داوە و ماوەی زیاتر لەدوو مانگە پرۆسەی وەرگرتنی ژمەكانی ڤاكسین بەمیكانزمێكی شەفاف و رێكوپێك بە هاووڵاتیان دەدرێتن ەگرچی پەتاكەش هەر بەردەوامە هەر ئەمڕۆ 2/5/2021 وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەەدستدانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو راگەیاند كە 639 كەس تووشبوون بە پەتای كۆرۆنای تۆماركرد و 17 تووشبووش گیانی لەدەستداوە، هاوكات 7365كەسیش پشكنینیان بۆ ڕەنجامداوە و زۆر لە پشكنینەكان هەرمەكییە و وەزارەتی تەندروستی لەرێگای بەرێوەبەرایەتیپیەكانی تەندروستی پارێزگاو ئێدارە سەربەخۆییەكان بەخۆرایی پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر
