پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەولێرەوە بۆ بەریتانیا

پووچەڵكردنەوەی هەوڵێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەولێرەوە بۆ بەریتانیا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر ڕایگەیاند كە هەوڵێكی گواستنەوەی بڕێكی ماددەی هۆشبەری پووچەڵ كردووەتەوە كە ویستوویانە لە هەولێرەوە بۆ بەریتانیای بەرن.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای بەدواداچوون و چاودێرییەكی چڕ و بەپێی زانیاریی ورد لەلایەن ئەفسەرو كارمەندانەوە، باندێكیان دەستگیركردووە كە لە دوو كەس پێك هاتووە بە ناوەكانی(ع. ش. ح) و(ج. ع. ع) و بڕی(700) غم ماددەی كریستالیان پێ بووە.

ئەو بڕە ماددە هۆشبەرەش لە ناو دوو مەكینەی دوورمان شاردرابووەوە، دەیانویست لە ڕێی كۆمپانیایەكی گواستنەوەو بەرەو بەریتانیای ببەن.

لە كۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕوونی كردەوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم كەیسە كراوەتەوە بە پێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و تاوانبارانیش دوای دەستگیركردنیان براونەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە.











گولان


Top