پێكدادانەكانی سوپای توركیاو پەكەكە

پێكدادانەكانی سوپای توركیاو پەكەكە
زیانی بە كەرتی كشتوكاڵ و ژینگە و ژیانی گوندنشینان گەیاندووە
گوڵان- بەشی ئابووری
شەڕەكانی ئەم دواییە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك زیانی گەورەی بە ژێرخانی دەڤەری كانی ماسی داوە ، ئەمە وێڕای ئەوەی بووەتە هۆی بچڕانی وزەی كارەبا لە 72 گوندو تێكدانی تۆڕی كارەبای ناوچەكە ، هاوكات بووەتە هۆی سوتانی رەزو درەختی ناوچەكە و ئاوارەبوونی ژمارەیەك خەڵكی گوندنشینەكان ، لەلایەكی دیكەوە گوندنشینەكان بەتووندی رەخنە لەم شەڕو پێكدادان و بوونی بارەگای پەكەكە دەگرن كە بووەتە هۆی چۆڵكردنی ناوچەكانیان و زیانگەیاندن بەرەزو باخەكانی جوتیاران و لەوەڕگاكانییان ، لەلایەكی دیكەوە بەهۆی تۆپباران و بۆمبی فرۆكە سەربازییەكانەوە ناوچەیەكی فراوانی دارستانی سروشتی سوتاوەو زیانێكی گەورە بەر تەواویی دارستانەكانی ناوچەكە كەوتووە.
بوونی بارەگاكانی پەكەكە لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا بەدەیان شەهیدو برینداری لێكەوتۆتەوەو بەدەیان گوندی كوردستان بەهۆی پەكەكەوە ئاوەدان نەكراونەتەوەو چەندین گوندی دیكەش هەڕەشەی چۆڵكردنی لێدەكرێت، ئەمە وێڕای ئەوەی ژینگەی ناوچەكە بەتەواوەتی وێران بووە.













Top