لە سبەینێوەو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كارەبای چەند ناوچەیەكی گەرمیان دەبڕێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند، بۆ ماوەى سێ رۆژ کارەباى بەشێک لەناوچەکانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان ڕۆژانە ماوەى ١٢ کاتژمێر دەکوژێنرێتەوە.
ئەمە بڕینەش بەهۆی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای (١٦٥) مێگاواتە لە گەرمیان بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان (١٢٣kv ) ەوە، كە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕۆژانە کارەبای چەند ناوچەیەک دەبڕێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای گەرمیان لە ڕگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی دەڤەرەكەی ئاگاداركردەوە، كە لە ڕۆژانی 1، 2، 3ی مانگی دادێ(ئایار)،لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە کارەبای قەزای کفری و ناحییەکانی دەکوژێتەوە.
هەر لە ئاگاداركردنەوەدا هاتووە كە ڕەنگە بەم هۆیەوە کارەبای قەزای کەلار و ناحییەکانیشی كەم ببێتەوە.
