(500) هاووڵاتی كریستیان دانیشتووی دەشتی نەینەوا خولی سەربازیی پێشمەرگەیان تەواوكرد

(500) هاووڵاتی كریستیان دانیشتووی دەشتی نەینەوا خولی سەربازیی پێشمەرگەیان تەواوكرد

هەر لەكۆنەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە درێژایی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان باوەشی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان كردووەتەوە بە جیاوازیی نەتەوەو ئایین، بە تایبەتیش هاووڵاتیانی كریستیان.. لەم سۆنگەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە (500) هاووڵاتی كریستیانی دانیشتووی دەشتی نەینەوا خولێكی سەربازییان تەواوكرد كە وەزارەتی پێشمەرگە سازی كردبوو.
لە سەربازگەیەكی ناوچەی شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك ڕێوەڕەسمێكی شایستە بۆ ئەم خوولە ڕێكخرا، لیوا عەزیز وەیسی فەرماندەی هێزەكانی زێڕەڤانی لە وتەیەكدا بەم بۆنەیەوە ڕوونی كردەوە كە لە سایەی پێكەوەژیان و فرەییدا لە هەرێمی كوردستان ئەم خوولە بەڕێوەچوو. ئاماژەشی بەوە كرد كە هەموو هاووڵاتیان لەبەردەم یاسادا وەكو یەك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، جیاوازیش ناكرێت لەنێوان ئێزیدی و كریستیان و شیعەو سوننە، هەموو كەس ولایەنێك لە ئەرك و مافدا یەكسانن.

گوڵان: بەهادین جەلال
Top