دیداره چڕه‌كانی زه‌ریف له هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی شیعه و سونه و گه‌وره‌به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
ئاماده‌كردنی: گوڵان
دوێنی پاشینووه‌رۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، له‌م سه‌ردانیه‌دا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌پرسانی كوردستان و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه سه‌رۆك مسعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان كۆبووه.
ئاشكرایه زه‌ریف له به‌غداوه هاته هه‌رێمی كوردستان و له‌وێش چه‌ندین دیداری چری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و ئایینی وحزبیه‌كان ئه‌نجامدابوو ، ئه‌مه‌ش وه‌ك رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ی پیكردووه، ئه‌وه‌ی لێده‌رده‌كه‌وێت له داهاتوودا زه‌ریف رۆڵێكی تازه‌ی ده‌بێت ، كه له‌وانه‌یه له سیاسه‌تی ئێرانی‌دا چه‌مكی ده‌وڵه‌ت بخاته سه‌رووی ئیشكالیه‌تی چه‌مكی شۆرشه‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م كاته‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران ، له‌مه‌ش زیاتر كه له ئێستا ده‌وڵه‌تی ئێران نفوز و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزه‌كانی شیعه‌ی عێراق و چه‌كداره‌كانیان هه‌یه، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌م نفوز و كاریگه‌ریه‌ی ئێران بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لایانانه هه‌یه ده‌روازه‌یه‌كی به‌رووی ئاشتی لێ بكرێته‌وه.سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندیه‌وه هه‌تا ئێستاش به‌و ئامانجه بووه كه هه‌رێمی كوردستان فاكته‌رێكی خێر بێت بۆ سه‌قامگیری عێراق و ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرباشی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت، ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی هه‌موو كات له‌به‌ر چاوگیراوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاینده‌ی دابریژرێته‌وه.
