وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 26-4-2021، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
کەمێک لەمەوبەر (سێشهممه 27/4/2021) محەمەدجەواد زەریف گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، کۆ ببێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران و بارودۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەن.
باسنيوز
