كۆیە.. دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندا دا

كۆیە.. دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکیاندا دا
لەسەر ڕێگای نێوان كۆیە- هەولێر، پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا ڕووی دا و شۆفێری هه‌ردوو بارهه‌ڵگره‌كه‌ بریندار بوون.

عەمید زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی كۆیە، ڕايگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە 27/4/2021، لە ڕێگای نێوان كۆیە- هەولێر، پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕووی دا و بووەتە هۆی برینداربوونی هەردوو شوفێرەكە و زیانیش بەر ئوتومبێلەکانیان كه‌وتووە”.

گوتیشی: “هۆكاری ئەو ڕووداوە هاتوچۆیە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بووە، کە لە شوێنێك بە هەڵە دەرچووە و جادەكەش یەك سایدە، لە ئەنجامدا خۆی لە بارهەڵگرێکی دیکەدا داوە”.













باسنيوز


Top