ده‌سته‌ی مافەکانی مرۆڤ: نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە مەترسیی مینه‌کانی په‌که‌که ئاگادار دەکەینەوە
تاڤگه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافەکانی مرۆڤ، رايگەیاند: ئه‌و مینانه‌ی په‌که‌که به‌م دواییه لە ناوچە و گوندە سنوورییەکان دایناونەتەوه، مه‌ترسی جدییان له‌سه‌ر ژیانی خەڵک دروست کردووە و به‌هۆیانه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر بوونه‌ته قوربانی.
تاڤگە عومەر هەروەها رایگەیاند: ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافەکانی مرۆڤ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه جیهانییەکان لە مەترسیی بۆمب و مینەکانی پەکەکە ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات گوشار بخەنە سەر پەکەکە بۆ هەڵگرتنەوەی بۆمب و مینەکان، چونکه چەکدارانی پەکەکە نه‌خشه‌ی دانانی مینه‌کانیان لایه و دەتوانن هه‌ڵیان بگرنه‌وه.
ئەو بەرپرسەی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، کە راپۆرتێکی تێروتەسەل لەسەر پێشێلکارییەکانی پەکەکە ئامادە دەکەن.
باسنيوز
