لێژنەی دەستپاکی: ناردنی راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەیسەلمێنێت حکوومەت جدییە لە چاکسازی

لێژنەی دەستپاکی: ناردنی راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەیسەلمێنێت حکوومەت جدییە لە چاکسازی
ئەندامێکی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناردنی راپۆرتی دووەمی چاکسازی دەرخەری ئەوەیە، کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جدییە لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.

وەیسی سەعید، ئەندامی لێژنەکە، رايگەیاند: راپۆرتی دووەمی چاکسازی گەیشتووەتە دەست ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و لێژنە تایبەتمەندەکان راپۆرتی خۆیانی لەسەر ئامادە دەکەن.

وەیسی سەعید هەروەها رایگەیاند: لێژنەکان هەر تێبینی و پرسیارێکیان لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی هەبێت، ئامادەی دەکەن و دواتر بە بەشداریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر راپۆرتەکە دەکات.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دەستپاکی پەرلەمان پێی وایە ناردنی راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتەوە، دەیسەلمێنێت مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جدییە لە جێبەجێکردنی یاساکە.

هەروەک وەیسی سەعید رایگەیاند، لە ماددەکانی یاساکە ھیچ برگەیەک نییە ئاماژە بەوە بکات، کە دەبێ حکوومەت سێ مانگ جارێک راپۆرت لەسەر ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام ”سەرۆکی حکوومەت ئەم بەڵێنەی بە پەرلەمانتاران داوە و راپۆرتەکە دەنێرێت“.












باسنيوز


Top