وەزیری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان میوانداری دەکرێت

وەزیری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان میوانداری دەکرێت
بڕیاردەری لیژنەی كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان، رای گەیاند لیژنەی تەندروستی چەند لیژنەیەکی پێکھێناوە و بۆ چەند پرسێکی دیکەش بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی تەندروستی میوانداری بکرێت.

رۆژان سلێڤانی، بڕیاردەری لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر ڕاگەیاند: "لیژنەکەمان چەند لیژنەیەکی بۆ پرسی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دھۆک پێکھێناوە و ئەم لیژنانە بەدواداچوون بۆ پرسی یەکسانیی دابەشکردنی ڤاکسین و تۆمارکردنی ھاووڵاتیان و وەرگرتنی ڤاکسین لەڕێگەی ئەلیکترۆنی و بەدواداداچوون بۆ کێشەی ھاووڵاتیان لە دابەشکردنی ڤاکسین بە یەکسانی دەکات".

بریاردەری لیژنەی تەندروستی ڕاشی گەیاند: "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە بردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بە قاچاخ دەکرێت".

گوتیشی: "ھەفتەی داھاتوو د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی تەندروستیی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی ڤاکسینی کۆرۆنا و دابەشکردنی بە یەکسانی بەسەر ھاووڵاتییاندا پەرلەمان میوانداری دەکرێت".





باسنیوز
Top