بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئاستی ئاوی بەنداوەکە پینج مەتر کەمی کردووە

بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئاستی ئاوی بەنداوەکە پینج مەتر کەمی کردووە
بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕای گەیاند، ئاستی ئاوی دەربەندیخان بۆ پێنج مەتر کەمی کردووە و دەتوانین ئەمساڵ بە ساڵێکی وشکەساڵی و کەمئاوی ناو ببەین و گوتیشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بودجەیەکی بە بڕی دوو ملیار دینار بۆ نۆژەندکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان کردووە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕاگەیاند: "بەھۆی کەمیی بارانبارینەوە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە ڕێژەی بەرچاو دابەزیوە و ئەمساڵ جیاواز لە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان پێنج مەتر کەمتر ئاوی گل داوەتەوە، ھەروەھا بەنداوی دوکانیش کەمتر لە نیوەی ئەو بڕەی تێدایە کە لە توانای گلدانەوەی بەنداوەکەدایە".

گوتیشی: "ئەو ئاوەی ئێستا لە بەنداوی دەربەندیخاندا ھەیە، بەشی ئاوی سنوورەکەمان دەکات، بەڵام ناتوانین ھاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو کە بڕێکی زۆر ئاومان گل دابووەوە ئاو بۆ بەنداوی حەمرین و ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەر بدەینەوە، بۆئە ئەگەر ئەم دوو مانگەی لە بەردەمماندا ماوە بڕێکی زۆر باران نەبارێت، بەدڵنیاییەوە لە ئەمساڵدا گرفی کەمئاویمان دەبێت".

ڕەحمان خانی ئاماژەی بەوەش کرد: "بەھۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە چەند ساڵی رابردوودا لە سنوورەکەماندا ڕووی دا، بەنداوەکەمان بەردەوام پێویستی بە نۆژەندکردنەوەیە، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بودجەیەکی بە بڕی دوو ملیار دینار بۆ نۆژەندکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخان کردووە".





باسنيووز
Top