پهرلهمانتارێکی پارتی: فەرزە لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی ڕێگری لە قاچاخچێتی بدات
ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پاش بێدەنگبوونی بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لە ئاست ئەو هەموو قاچاخچێتی و داگیركردنی زەوی و دزینی داهاتەی لە پارێزگاكەیدا دەكرێت، ئەمڕۆ وەبیری هاتۆتەوە پۆستێكی هەیە و بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایە حكوومەت بە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ پاڵاوگەی بازیان پابەند نەبووە كە پاڵاوگە لە لایەن كۆمپانیا و گرووپگەلی نێو حزبەكەی بۆ سوودی تایبەت بە كار دەهێندرێت.
لە بەرامبەردا نزار مەلا غەفار، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: ”لەوەتەی ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكەیە، چی كردووە بۆ ڕێگریكردن لەو هەموو قاچاخچێتییەی لە دەڤەرەكەیان دەكرێت و خەڵكی تووشی جۆرەها نەخۆشی و ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر دەكرێت؟ پهرلهمانتارانی پارێزگاكەی بهڵگهی ڤیدیۆیی قاچاخچێتی و تێكەڵكردنی ماددەی زیانبەخشت بە بەنزین و گازوایل و تووشكردنی خەڵك بە شێرپەنجە بڵاو دەكەنەوە، كەچی ئەو ئەنجوومەنەی ئازاد محەمەد سەرۆكایەتی دەكات، نوقەی لێوە نایەت؟“.
باسیشی لەوە كرد كە لە سلێمانیدا زەوییەكی زۆر فراوان داگیر كراوە و بە ناوی بەرپرسانی حزبی و ئەمنی دەست بەسەر موڵك و ماڵی دەوڵەتدا گیراوە، كەچی نەمانبینی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵێك بۆ ڕێگەگرتن لەو كارە بدات، لە كاتێكدا ”فهرزه لەسەر ئەنجوومەنەكە وەك نوێنهری خەڵكی پارێزگای سلێمانی، هەوڵی نەهێشتنی قاچاخچێتی و دزینی داهاتی سلێمانی و تووشكردنی خەڵكی بە شێرپەنجە و راگرتنی كوشتوبڕی خەڵك بدات، بەڵام نەك ئەوەیان نەكردووە، بگرە هاتوون بۆ لادانی سەرنجی خەڵكی لەسەر ئەو دۆخە، باسی نرخی بەنزین دەكەن كە بابەتی هەموو كوردستانە و پەیوەندی بە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانیشەوە هەیە“.
بەپێی زانیارییەکان ئەو بەنزینەی لە ئێرانەوە دەهێ درێتە کوردستان هەمووی خەڵکی تووشی شێرپەنجە دەکات و مەترسیی جددی دروست دەکات.
باسنیوز
