راپۆرتی دووەمی چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان

راپۆرتی دووەمی چاکسازی گەیشتە پەرلەمانی کوردستان
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی یاسای چاکسازی ناردە پەرلەمانی کوردستان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/4/2021، مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی کوردستان رای گه‌یاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان گه‌یانده‌ په‌رله‌مان، که‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسی مووچه‌ چه‌ند مووچه‌ براوه‌ و چی کراوه‌ له‌ چاکسازی ئه‌و سێکته‌ره‌.

گوتیشی: ده‌ینێرینه‌ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند لێژنه‌ی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت.

راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەکانی جیاوازە لە راپۆرتی یەکەم و زیاتر داتا و زانیاری لە بارەی جێبەجێکردنی یاساکەیە، كه‌ لە ماوەی راپۆرتی یەکەم چەندی جێبەجێ کراوە و چەندی لە باری جێبەجێکردندایە و ئاستەنگەکانی چین.

پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە، لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسند کرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمیی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکوومەت.












باسینوز

Top