وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر دەکات
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 26-4-2021، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

محەمەدجەواد زەریف لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆ بووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران و پێشهاتەکانی ناوچەکە، کرد.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران هەر ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، محەمەدجەواد زەریف رۆژی سێشەممە 27-4-2021 (سبەی) سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

بڕیارە دوای هەولێر، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دەوڵەتی قەتەر بکات.





باسنیووز
Top