بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە 40 گوندی کانی ماسی هەڕەشەی چۆڵکردنیان لەسەرە
لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی رای دەگەیەنێ، بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، هەڕەشە لەسەر گوندەکانی دەوروبەری زناری کیستە لە دەڤەری کانی ماسی دروست بووە.
سهربهست سهبرى، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی سهر بە قهزای ئامێدی راگەیاند: "چەند رۆژێکە بەبیانووی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، زناری کیستە، کە شوێنێکی ستراتیجی و گرنگە و زیاتر لە 40 گوندی لێ نزیکە، بۆردومان دەکرێ“.
گوتیشی: ”ئەوە چەندین جارە ئەو ناوچەیە بۆردومان دەکرێ، هەندێ رۆژ هەیە لە ئێوارەوە تا بەیانی بۆردومان بەردەوامە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاووڵاتییان دروست کردووە و ناشتوانن رەز و باخەکانیان بەکار بێنن و مەترسی لەسەر چۆڵبوونی گوندەکان دروست کردووە“.
پەکەکە شوێنی خۆی کە باکووری کوردستانە، جێ هێشتووە و بنکە و بارەگاکانی لە گوندەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بەمەش بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی گوندنشیان و چۆڵبوون و خاپووربوونی گوندەکانیان.
بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسی گوتیشی: ”دوو رۆژە زناری کیستە لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیا بێ پچڕان بۆردومان دەکرێ و زیانێکی زۆر بەر رەز و باخەکان گەیشتووە و خەڵک ناوێرن بچن کاری کشتوکاڵی و ئاودێریی بکەن“.
گوتیشی: ”ئەم بۆردومانە هیچ زیانێکی گیانی لەناو گوندنشینان لێ نەکەوتووەتەوە و تا ئێستاش گوندەکانی خۆیان چۆڵ نەکردووە“.
سەربەست سەبری گوتیشی: ”زناری کیستە ناوچەیەکی ستراتیجیی سنوورییە لەگەڵ تورکیا و 2 هەزار و 300 مهتر لەسەر ئاستی زەوییەوە بڵندە“.
باسنيوز
