کاروانێکی دیکەی ڤاکسین لە جۆری فایزەر گەیشتە ھەولێر

کاروانێکی دیکەی ڤاکسین لە جۆری فایزەر گەیشتە ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە سێ هەزار و ٤٠٠ ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتە ھەولێر و لە سبەی سێشەممەوە لە ھاووڵاتییان دەدرێت.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە ڕای گەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی٤ی٢٠٢١ سێ هەزار و ٤٠٠ ژەمی دیکەی ڤاکسین لە جۆری فایزەر گەیشتە ھەولێر و ئەم ڤاکسینانەش دەدرێتە ئەو کەسانەی ناوی خۆیان بۆ لێدانی ڤاکسین تۆمار کردوە.

ئاماژەی بەوەش کرد ڤاکسینەکان١٧٠٠ژەمیان بۆ شاری ھەولێر و١٧٠٠ دیکەیان بۆ سنووری سۆران دەبێت.

تا ئێستا نزیکەی٥٠ ھەزار ھاووڵاتی لە شاری ھەولێر ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار کردووە، هەروەها لە سنووری پارێزگای ھەولێر هەتا ئێستا٢٠ ھەزار کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.






باسنيوز
Top