پەیامی پیرۆزبای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیان، بەبۆنەی «١٦»ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی چاکسازی تورکمان.
بەرێزان سەرۆك و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمان، بەبۆنەی «١٦» ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتە بەرێزەکەتان، بەناوی خۆم و دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و سەرجەم ئەندامان و لاینگرانی پارتیمان لەسنوری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیان، گەرمترین پیرۆزباییمان ئاراستەی ئێوە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لهم یادەدا جهخت لهسهر پابەند بوون بەیاساوە دەکەین بۆ ئەوەی ههماههنگی و تهبایی وپێكهوهژیان و قوڵبونەوەی گیانی برایەتی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان لەسەر بنەمایەکی بتەو جێگیر بێت . کە له ههموو کاتێك زیاتر پێویستیمان بە پابەندبوونی ھەمولایەك و تاکێك بەیاساوە ههیه، لەپێناو پاراستن و برەودان بە ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانمان و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتانە.
دکتۆر کەمال کەرکووکی
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک - گەرمیان
٢٥ـی ٤ـی ٢٠٢١
