ئەو كچەی لە هەولێر داوای باوەشی خۆڕایی دەكرد هۆكاری چالاكییەكەی ئاشكرا دەكات
كچەكە ناوی كارۆلین مارلینییە، رۆژی شه‌ممه له پاركی شاری هه‌ولێر، كه ده‌كاته جه‌نجاڵترین شوێنی پایته‌خت به پلانكارتێكهوه ده‌ركه‌وت كە له‌سه‌ری نووسرابوو "باوه‌ش به خۆڕایی"، كارۆلین قسەی بۆ كەناڵی "كوردستان24" كردووە و دەڵێ فۆلۆوهرزهكانی به تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه داوایان لێ كردووه ئاستی پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و شاره پێشان بدات كه تێیدا ده‌ژی، ئه‌ویش هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه كولتووری پێكه‌وه‌ژیان نیشانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بدات.
ئه‌و كچه باس له‌وه‌ش ده‌كات سه‌ره‌تا به گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێ كراوه، كچان و كوڕان و پیاوان و ژنان له پاركه‌كه باوه‌شیان پێدا كردووه، به‌ڵام دواتر هه‌ندێك كه‌س داوایان لێ كرد كاره‌كه‌ی رابگرێت.
كارۆلین دەڵێ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر قسه‌ی ئه‌و كه‌سانه كاره‌كه‌م راگرت، به‌ڵام دواتر له سۆشیال میدیا و هه‌ندێك وێبسایتی هه‌واڵیش پرسه‌كه‌یان به ئاقارێكی دیكه‌دا برد و كێشه‌كه‌یان ئاڵۆز كرد، له بنه‌ڕه‌تیشدا به‌و جۆره نه‌بوو.
به بینینی چالاكییه‌كانی كارۆلین له‌سه‌ر یوتیوبه‌كه‌ی، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كچه خۆشه‌ویستییه‌كی تایبه‌تی بۆ شاره‌كه هه‌یه، چه‌ندین ڤلۆگی له‌سه‌ر هه‌ولێر و گه‌لی كورد و كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئه‌و شاره، بڵاوكردووه‌ته‌وه و بینه‌ری زۆریان هه‌بووه.
كارۆلین ده‌شڵێ "خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم بۆ هه‌ولێر و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و شاره هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به هه‌ڵه له بیرۆكه‌كه‌ی تێگه‌یشتوونه".
ئه‌و كچه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره و به‌رده‌وام چالاكییه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت یوتیوبه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن سه‌بسكرایبه‌ری هه‌یه و تێیدا 10 ڤلۆگی له‌سه‌ر كورد و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه كه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر وایكردووه ژیان له‌و شاره هه‌ڵبژێرێت، له كاتێكدا وڵاتینامه‌ی ئوسترالیای هه‌یه.
باسنيوز
