تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکەی لە سنووری دێرەلووک بۆردومان کرد

تورکیا بنکە و بارەگای پەکەکەی لە سنووری دێرەلووک بۆردومان کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە سنووری گوندێکی سەر بە ناحیەی دێرەلووکیان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی٤ی٢٠٢١ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە نزیک گوندی "بەرچی" سەر بە ناحیەی دێرەلووک بۆردومان کردووە".

"ئاماژەی بەوەش کرد: شوێنی بۆردومانەکە تەنیا ٥٠٠ مەتر لە گوندی "بەرچی" دوور بووە".

هەتا ئێستا لەبارەی زیانی ئەو بۆردومانەوە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.













باسنیوز


Top