سه‌عد خالید: خه‌ڵکی باشووری کوردستان به‌ده‌ست شه‌ڕی په‌که‌که و تورکیاوه ماندوو بووە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/4/2021، سه‌عد خالید، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، ڕایگه‌یاند: شه‌ڕی په‌که‌که و تورکیا په‌یوه‌ندیی به هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه، له سه‌رده‌می دیفاکتۆی کوردستان و دوای شه‌ڕی ناوخۆ و پڕۆسه‌ی ئازادیی عێراقیش، ئه‌و ململانێیه وه‌کوو درێژکراوه‌ی شه‌ڕ گواستراوه‌ته‌وه بۆ باشووری کوردستان.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه خه‌ڵکی کوردستان زیانێکی زۆریان به‌رکه‌وتووه، "خه‌ڵک ماندوو بووه و به‌شێكی له زێدی خۆی ئاواره بووه، حزبه‌کانی باشووری کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لایه‌نگر نه‌بوونه و ده‌یانه‌وێت به ئاشتییانه ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ر بکرێن، چونکه ده‌رکه‌وت ئه‌م پرسه به شه‌ڕ چاره‌سه‌ر ناکرێت".
به‌رپرسه باڵاكه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ئێمه لایه‌نگر نه‌بووین له‌و شه‌ڕه‌دا و ناشکرێت باشووری کوردستان بکرێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ، که شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا گواستراوه‌ته‌وه باشووری کوردستان، زه‌رمه‌ندی یکه‌م پێش حزب و حکوومه‌ت، خه‌ڵک بووه، خه‌ڵکی هه‌ریمی كوردستان خوازیاره ئه‌و ململانێ و شه‌ڕانه بۆ گۆڕه‌پانێك بگواسترێته‌وه، كه شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
باس‌نیوز
