مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لە ترسی حەشدی شەعبی بە شەو ماڵەکانیان بەجێ دێڵن
ههیسهم بوتڕس، چالاکوانی مەسیحی لە پارێزگای دهۆک راگهیاند: "مەسیحییەکان، بەتایبەتی لە شەواندا، ناوێرن بچنەوە ناوچەکانی خۆیان لە دەشتی نەینەوا، کە لەژێر دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دان“.
گوتیشی: ”هەندێک کەس بە رۆژ دەچنەوە ماڵەکانیان، بەڵام کە ئێوارە داهات، لە ترسی گیانی خۆیان دەگەڕێنەوە و ماڵەکانیان بەجێ دێڵن“.
ئەو چالاکوانە دەشڵێ: ”ئێستا لە بانتایێ و بهرتلله و تلكێف و تلسقۆف و زۆر ناوچەی دیکە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەسیحی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان، ئەو شوێنانەی لەژێر دەستی پێشمەرگەدان سەدا سەد ئارام و سەقامگیرن و مەسیحییەکان تیایاندا لە سەر و ماڵی خۆیان دڵنیان و ناترسن“.
هەیسەم گوتیشی: ”ئەو ناوچانەش کە لەژێر دەستی میلیشیا چەکدارەکاندان، مەسیحییەکان لە خۆیان دڵنیا نین و ئەگەر بە رۆژیش بۆی بگەڕێنەوە، ئەوا بە شەو ماڵەکانیان بەجێ دێڵن“.
ئاشکراشی کرد: ”ژمارەیەکی زۆر ماڵی مەسیحییەکان لە دەشتی نەینەوا لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تاڵان کراون، تەنانەت لە ناوچە مەسیحییەکاندا ئەو میلیشیایانە قوتابخانەیان بەناوی سەرکردە ئێرانییەکان کردووە، بۆیە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا ناوێرن بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان“.
باسنیوز
